بەڤیدیۆ.. کۆستا "گاڵتە" بە راهێنەرەکەی دەکات

خەندان سپۆرت-

دیگۆ کۆستای ئیسپانی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە خۆشییەکانی بەدرێسی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەردەبڕێت، ئەمەش وەک گاڵتەپێکردن بەئەنتۆنیۆ کۆنتی لێکدراوەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە رۆژنامەکان خوێندنەوەی خێرایان بۆ کردووەو ئاشکرایانکردووە ئەو هێرشبەرەی بلوز گاڵتەی بە ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی لەندەنی کردووە، لەو گرتە ڤیدیۆییەدا سیسک فابریگاسیش دەبینرێت بە رەفتارەکانی کۆستا پێدەکەنێت.

زۆرێکی تر ئاشکرایانکردووە کۆستا نایەوێت وەرزی داهاتوو بەدرێسی یانەی چێڵسییەوە یاریی بکات و دەیەوێت روو لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بکاتەوە.
پێدەچێت کۆستا بۆ وەرزی گواستنەوەی یاریزانان روو لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکاتەوە، بەڵام لەئێستادا ناتوانێت ئەو گرێبەستە ئەنجام بدات، چونکە رۆخی بلانکۆس بەهۆی سزای یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە ناتوانێت هیچ گرێبەستێک ئەنجام بدات.

لەئێستادا نێوانی دیگۆ کۆستای هێرشبەر و ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری شینپۆشەکان گرژی زۆری تێدایەو لەماوەی رابردوودا ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە دەیویست دەستبەرداری تواناکانی ببێت.


ئه‌م بابه‌ته 5001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP