زیدان لە چێڵسی و یاریزانێکی یانەکەی تووڕەیە

خەندان سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە ئیدارەی یانەی چێڵسی و رەفتارەکانی دانیلۆی بەرازیلی تووڕەیەو ئەوەی روویداوە نیگەرانی کردووە.

چەند رۆژێکە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیاو ئینگلتەرا پێماندەڵێن دانیلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید هێندەی نەماوە بەشێوەیەکی فەرمی روو لەیانەی چێڵسی ئینگلیزی بکات و ریزەکانی یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە زیدان تووڕەیی خۆی نیشانداوە لە بەرپرسانی ئیدارەی یانەی چێڵسی و رەفتارەکانی دانیلۆی بەرگریکاری یانەکەی، چونکە بەبێ ئەوەی زیدان ئاگادار بکاتەوە کەوتووەتە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانە  لەندەنییەداو دەیەوێت بەشێوەیەکی خێرا چارەنووسی خۆی یەکلابکاتەوە.

هەمان سەرچاوە باس لەوەشدەکات زیدان کەوتووەتە جوڵە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا شوێنگرەوەی ئەو بەرگریکارە بەرازیلییە بۆ ریزی یانەکەی بدۆزێتەوەو بۆندی لەگەڵدا ئیمزا بکات، چونکە رەنگە لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا جێگای نەبێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP