راپۆرت .. سبەی لەکۆریای باشوور جامی جیهانی دەستپێدەکات

خەندان سپۆرت – 

رۆژی شەممە لە کۆریای باشوور یارییەکانی جامی جیهانی لاوان (خوار تەمەن 20ساڵ) دەست پێدەکات .

پاڵەوانێتی ژمارە 21ی مۆندیالی لاوان بەبەشداری 24 هەڵبژاردە کەبەسەر شەش کۆمەڵەدا دابەشکراون بەرێوەدەچێت .

کۆمەڵەی یەکەم:
کۆریای باشوور، گینیا، ئەرژەنتین، ئینگلتەرا.

کۆمەڵەی دووەم:
ڤەنزوێلا، ئەڵمانیا، ڤاناتۆ، مەکسیک .

کۆمەڵەی سێیەم:
زامبیا، پرتوگال، ئیران، کۆستاریکا.

کۆمەڵەی چوارەم:
ئەفریقای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا، ئۆرۆگوای.

کۆمەڵەی پێنجەم: 
فەڕەنسا، ڤێتنام، نیوزیلەندا، هۆندوراس.

کۆمەڵەی شەشەم:
ئیکوادۆر، ئەمریکا، سعودیە، سەنیگال.

یەکەم و دووەمی هەر شەش کۆمەڵەکە لەگەڵ باشترین 4 هەڵبژاردەی سێیەمی کۆمەڵەکان بۆ قۆناغی 16 سەردەکەون.

 

خشتەو کاتی یارییەکانی یەکەمین رۆژی پاڵەوانێتیەکە : 
شەممە 20ی ئایار:
ڤەنزوێلا × ئەڵمانیا (08:00)ی بەیانی
ئەرژەنتین × ئینگلتەرا (10:30) بەیانی
ڤاناتۆ × مەکسیک (11:00)ی  بەیانی
کۆریای باشوور × گینیا (02:00)ی نیوەرۆ .

یارییەکانی یەکەمین پاڵەوانێتی جامی جیهانی لاوان لەساڵی 1977دا ئەنجامدراوەو هەڵبژاردەی یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتە نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.

ئەو هەڵبژاردانەی نازناوی مۆندیالی لاوانیان بەدەستهێناوە:

1- هەڵبژاردەی ئەرژەنتین شەش جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە (1979، 1995،1997،2001،2005،2007).
2- هەڵبژاردەی بەرازیل پێنج جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە (1983، 1985، 1993، 2003،2011) .
3- هەڵبژاردەی پرتوگال دوو جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە (1989،1991).
4- هەڵبژاردەی سڕبیا لە ساڵی 2015 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.
5- هەڵبژاردەی گانا لەساڵی 2009 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.
6- هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ساڵی 1999 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.
7- هەڵبژاردەی فەرەنسا لەساڵی 2013 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.
8- هەڵبژاردەی یوگوسلافیا لەساڵی 1987 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.
9- هەڵبژاردەی ئەڵمانیای رۆژئاوا لەساڵی 1981 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.
10- هەڵبژاردەی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی 1977 نازناوەکەی دەستەبەرکردووە.

لەلایەکی ترەوە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای زۆرترین جار بەشداری پاڵەوانێتی جامی جیهانی لاوانی کردووەو 14 جار لەمۆندیالەکاندا یاریی کردووە :

1- هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای 14 جار بەشداریکردووە.
2- هەڵبژاردەی بەرازیل 13 جار بەشداریکردووە .
3- هەڵبژاردەی ئوسترالیا 11 جار بەشداریکردووە .
4- هەڵبژاردەی ئەرژەنتین 10 جار بەشداریکردووە.
5- هەڵبژاردەی ئیسپانیا 10 جار بەشداریکردووە.
6- هەڵبژاردەی مەکسیک 10 جار بەشداریکردووە.
7- هەڵبژاردەی ئەمریکا 9 جار بەشداریکردووە.
8- هەڵبژاردەی کۆریای باشوور 8 جار بەشداریکردووە.
9- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 7 جار بەشداریکردووە.
10- هەڵبژاردەی ئینگلتەرا 7 جار بەشداریکردووە .

هەڵبژاردەی بەرازیل زۆرترین جار بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی لاوان سەرکەوتووە کە نۆ جارە، هاوکات 12 جاریش پلەکانی یەکەم تا سێیەمی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێناوە .

یارییەکانی پاڵەوانێتیەکە رۆژی 20ی ئایار دەستپێدەکات و رۆژی 11ی حوزەیرانیش یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەرێوەدەچێت .

 

 

ئه‌م بابه‌ته 9140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP