بەوێنە.. هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە

خه‌ندان سپۆرت - 

یانەی بەرشلۆنە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی یارییەکەی لەهەفتەی کۆتایی وەرزی ئەمساڵی لالیگادا بەردەوامە.

ئەمرۆ هەینی یانەی بەرشلۆنە راهێنانەکانی بۆ دواین یاری خۆی لەوەرزی ئەمساڵی لالیگا بەرامبەر یانەی ئیبار بەردەوامی پێداو لەهەواڵێکی خۆشیشدا بۆ هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە جیرارد پێکێی بەرگریکار بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی کرد.

جیرارد بەهۆی بوونی ڤایرۆسێک لەگەدەیدا ماوەی هەفتەیەک بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئەمرۆ جارێکی تر گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەکەی .

یانەی بەرشلۆنە بۆ دەستەبەکردنی نازناوی لالیگا پێویستە بەرامبەر یانەی ئیبار سەرکەوتن تۆمار بکات و یانەی ریاڵ مەدریدیش بەرامبەر مەلەگا دووچاری شکست ببێت .

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 26069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP