ئەمرۆ هەفتەیەکی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکات

خه‌ندان سپۆرت -

 

ئەمرۆ هەینی کاروانی یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی یانەکانی ئیسپانیا دەکەوێتەرێ و یەکشەممەش یاریی کلاسیکۆ بەرێوەدەچێت .

لەیاریی دەسپێکی هەفتەدا کاتژمێر 10ی ئەمشەو یانەی سیڤییا میوانداری یانەی گرانادا دەکات.

گرنگترین یاریی ئەم هەفتەیەی خولەکە بەیەک گەیشتنی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ و بەرشلۆنەی دووەمە، بەرای زۆرینەی چاودێرانیش سەرکەوتنی ریاڵ مەدرید لەو یارییەدا تارادەیەکی زۆر لەدەستەبەرکردنی نازناوی خولەکە نزیکی دەکاتەوە ، لەبەرامبەردا بەرشلۆنە بۆ رزگارکردنی وەرزەکەی سێ خاڵی یارییەکەی دەوێت .

خشتە و کاتی سەرجەم یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی ئیسپانیا بەمجۆرەیە :

هەینی :
سیڤییا × گرانادا (10:00)ی شەو

شەممە :
مەلەگا × ڤالێنسیا (2:00)ی نیوەرۆ
ڤیاریاڵ × لیگانێس (05:15)
ئۆساسۆنا × سپۆرتینگ خیخۆن (07:30)
ئیسپانیۆل × ئەتلەتیکۆ مەدرید (09:45)

یەکشەممە :
ریاڵ سۆسیداد × دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا (01:00) نیوەرۆ
سیلتاڤیگۆ × ریاڵ بیتس (5:15)
لاس پاڵماس × ئەلاڤێس (07:30)
ریاڵ مەدرید × بەرشلۆنە (09:45)

دووشەممە :
ئیبار × ئەتلەتیک بلباو (09:45) .

ریزبەندی سەرجەم یانەکان بەم جۆرەیە :
1-    ریاڵ مەدرید 75 خاڵ .
2-    بەرشلۆنە 72 خاڵ .
3-    ئەتلەتیکۆ مەدرید 65 خاڵ .
4-    سیڤییا 62 خاڵ .
5-    ڤیاریاڵ 54 خاڵ .
6-    ئەتلەتیک بلباو 53 خاڵ .
7-    ریاڵ سۆسیداد 52 خاڵ .
8-    ئیبار 50 خاڵ .
9-    ئیسپانیۆل 49 خاڵ .
10-    سیلتاڤیگۆ 44 خاڵ .
11-    ئەلاڤێس 43 خاڵ .
12-    ڤالێنسیا 40 خاڵ .
13-    لاس پاڵماس 38 خاڵ .
14-    ریاڵ بیتس 34 خاڵ.
15-    مەلەگا 33 خاڵ.
16-    لاکەرۆنیا 31 خاڵ .
17-    لیگانێس 27 خاڵ .
18-    سپۆرتینگ خیخۆن 22 خاڵ .
19-    گرانادا 20 خاڵ .
20-    ئۆساسۆنا 17 خاڵ .
هەریەکە لەیانەکانی ریاڵ مەدرید و سیلتاڤیگۆ یارییەک کەمتریان لە یانەکانی تر ئەنجامداوە.

 

ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکە :
1-    لیۆنێل مێسی 29 گۆڵ .
2-    لویس سوارێز 23 گۆڵ .
3-    کریستیانۆ رۆناڵدۆ 19 گۆڵ .

 

ئه‌م بابه‌ته 16329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP