گریزمان داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

خەندان سپۆرت-

 

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەرگای بەڕووی هەموو یانەکانی گەورەکانی ئەوروپا داخست و دوپاتی کردەوە کە لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

 

دەربارەی دەنگۆی ڕۆیشتنی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، گریزمان لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسیدا و وتی: "نا نەخێر من ناڕۆم بۆ پاریس، بەڵکو من بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم و لە ئەتڵەتیکۆ دەمێنمەوە".

 

وتیشی: "نامەوێت لەبەر پاریس یاخود خولی ئەمریکی یاخود خولی چینی یان هەرچی یانەیەکی تر بێت ئەتڵەتیکۆ جیبهێڵم، من لێرە دڵخۆشم و دەمەوێت لە ئەتڵەتیکۆ بمێنمەوە".

 

لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا و ئیسپانیا ئاشكرایانکردبوو کە بەڕێوەبەرەکانی یانەی پاریس دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا گریزمان ببەنە پاریسەوە بۆ ئەوەی شوێنی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی بگرێتەوە و شان بە شانی کاڤانی یاریی بکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 8076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP