ئارسیناڵ ئێنسینی دەوێت

خەندان سپۆرت-

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەڕیتانیا ئاشکرایانکرد، یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا لۆرێنزۆ ئینسینی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی ناپۆلی بباتە ریزەکانیەوە.

 

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشکرایکرد، ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ لە پێناوی ئینسینی ئامادەن بری 50 ملیۆن یۆرۆ بدەن بە یانەی ناپۆلی تاکوو ئەو هێرشبەرە بە توانایە لە وەرزی داهاتوودا لە یاریگای ئیماڕات یاریی بکات.

 

ئینسینی ئەم وەرزە بە باشترین وەرزی لە ژیانی وەرزشیدا هەژمار دەکرێت و تاکوو ئێستا لە 39 یارییدا 10 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە.

 

ئینسینی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2019 لەگەڵ ناپۆلی کۆتایی دەبێت، بەڵام ئەو ئەستێرەیە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کێشەی هەیە و تاکوو ئێستا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن، ئارسیناڵیش دەیەوێت سود لەو کێشەیە وەربگرێت و ئینسینی پەڵكێشی گەنەرز بکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 4206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP