بەڕێوەبەرەکەی بۆفۆن نهێنییەکی گەورە ئاشکرا دەکات

خەندان سپۆرت-

 

سیلڤانۆ مارتینا بەڕێوەبەری کارەکانی جانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس ئیتاڵی نهێنییەکی گەورە دەربارەی گۆڵپارێزە مێژوویەکی ئازۆری و خانمە پیرەکە ئاشکرا دەکات.

 

سیلڤیۆ مارتینا ئاشکرایکرد کە یانەی بەرشلۆنە لە ساڵی 2011 گرێبەستی پێشکەش بە بۆفۆن کردووە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزی ئەو بۆندەی رەتکردووەتەوە و لە یانەی پارماوە رووی لە یانەی یۆڤانتۆس کردووە.

 

لەلێدوانێکیدا بۆ سایتی تۆتۆ یۆڤی، مارتینا وتی: "بۆفۆن زۆر لە بەرشلۆنەوە نزیکبووە، ئیدارەی بلوگرانا لەگەڵ پارما گەیشتبوونە ڕێککەوتن، بەڵام بۆفۆن یۆڤانتۆسی هەڵبژارد".

 

وتیشی: "نازانم بۆفۆن کەی واز لە یارییکردن دەهێنێت، ئەوە بەدەست خۆیەتی، جیجی لە ئێستادا بە شێوەیەکی زۆر نایاب ڕاهێنان دەکات، ئەو لە وازهێنان نزیکبووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئاستی زۆر باشە".

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 7670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP