ڤیدیۆ.. میلان و یۆڤانتۆس بە گۆڵێك بۆ هەردولا هاوتابون

2/14/2020 12:50:00 AM 4687 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی میلان لە نێو یاریگەی سانسیرۆ و لە یاریی چوندا میونداری یانەی یۆڤانتۆسی كرد و یارییەكەشیان بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتاییهات.

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات و یاریزانانی هەردو یانە سەركەوتونەبون لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 61 ریبیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ رۆسۆنێری تۆماركرد، لە خولەكی 91 رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە و یۆڤانتۆسی لە شكست ڕزگاركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات و یاریی گەڕانەوەش لە چواری مانگی سێ لە نێو یاریگەی یۆڤانتۆس ئەرێنا ئەنجام دەدرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP