ماركیزیۆ.. ئینێستا لای من فێدرێری تۆپی پێ یە

2/13/2020 3:56:00 PM 1534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كلاودیۆ  ماكیزیۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس، پێی وایە ئەندریاس ئینێستای ئیسپانی و یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە، هاوشێوەی رۆجێر فێدرێری سویسرییە كە بە باشترین یاریزانی تێنسی سەر زەوی لە قەڵەم دەدرێت.

ماركیزیۆ لە بارەی ئەو یاریزانەوە دەلێت، ئینێستا یەكێكە لەو یاریزانانی تۆپی پێ، كە شایستەی ئەوە بوە تۆپی ئاڵتونی پێبدرێت، چونكە ئەو هاوكاری تیمەكانی بوە بۆ بەدەستهێنانی چەندین نازناو چ لەسەر ئاستی یانە بێت یاخود هەڵبژاردەكەی.

ماركیزیۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وتی "هیچ بیانوێك نیە بۆ ئەوەی رەتیبكاتەكە كە تۆپی ئاڵتونی بدرێتە ئینێستا، ئەو خاوەنی سێ ئەقڵە، یەكێكیان لە پێی راستیەتی و ئەوی دیكەیان لە پێی چەپی، ئەقڵی سێیەمیشی لە سەریدایە، ئەو هاوشێوەی فێدرێری یاریزانی تێنسی سەر زەویە.

لە كۆتایدا ماركیزیۆ وتی زۆر بە داخم بۆ ئەوەی نەمتوانی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس یاریی بكەم، كاتێك ئەو هات بۆ یانەكە، من رۆیشتنم لە یۆڤانتۆس یەكلا ببۆوە.


نیشانەکردن :

#ئیتاڵیا #ئیسپانیا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP