مانچینی گرە و دەكەم كە ئیتاڵیا ئەنجامەكانی لە یۆرۆ چاوەڕواننەكراو دەبێت

2/13/2020 3:51:00 PM 1659 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و دەڵێت پشت بەو یاریزانانە دەبەستم، كە لە پێناو بەرگریكردن لە درێسی هەڵبژاردەی ئازۆری دەجەنگن.

مانچینی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرت وتی " هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەك كە ڕوبەروی بێتەوە پێش یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا".

ئەو راهێنەرە وتیشی بە شێوەیەكی زۆرباش ئاستی هەڵبژاردەكە گەشی كردوە و تواناكانمان بەرەو پێش چوە، لە یارییەكانی پاڵاوتنیش توانیمان وێنەی راستەقینەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پیشان بدەین و بە ئاستێكی بەرز دەربكەوین.

سەبارەت بە دیاریكردنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یارییەكانی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، بە شێوەیەكی رێژەی و لە مێشكی خۆمدا تا ڕادەیەك پێكهاتەی هەڵبژاردەكەم دیاریكردوە، بەڵام دەبێت ئەم چەند مانگەی لەبەردەستمانە بە تێبینی زیاترەوە بۆ یاریزانەكان بڕوانین و پاشان پێكهاتەكە دیاریدەكەین.

مانچینی لە بارەی كێبركێكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ وتی "بە راستی ئەنجامەكانی لازیۆ بۆ یارییەكانی ئەم وەرزە چاوەڕواننەكراو بون، یاریی ئەو یانەیە بەرامبەر ئینتەر میلان لە رۆژی یەك شەممە، بۆ هەردو یانە و چارەنوسی كێبركێكانیان، زۆر گرنگ دەبێت"


نیشانەکردن :

#ئیتاڵیا #یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP