ڤیدیۆ.. خێزانێكی كورد سوپاسی گواردیۆلا دەكەن

1/23/2020 2:14:00 PM 11782 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

 رێبەر سەعدوڵا کاوانی، كە کوردێکی دانیشتووی بریتانیایە و هاندەرێکی سەرسەختی یانەی مانچێستەر سیتی بو، بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد، بەو هۆیەشەوە گواردیۆلا و یانەی مانچستەر سیتی سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ئەو بناماڵە كوردەكرد. 
 
دەقی پەیامەکەی پێپ گواردیۆلا بۆ خێزانەكەی رێبەر کاوانی
 
زۆر نیگەرانم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی رێبەر کاوانی ئەندامی خێزانەکەتان، دەمەوێت لە ناخەوە بەناوی خۆم و یانەکەم و  و یاریزانانەوە هاوخەمی ئاراستەی ئێوە بکەم، هیوادارین بتوانین لە وەرزی داهاتودا ببینە جێگەی شانازی بۆ رێبەر و خانەوادەکەی، خۆزگە دەمتوانی بۆ ئەو هەمو پشتگیریەی کە لە یانەکەمانت کردوە، سوپاست بکەم کە دەزانم هاندەرێکی سەرسەختی یانەی مانچێستەر سیتی بو.
 
جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە خانەوادەکەتان دەکەم، بەردەوام لەو کاتە سەخت و ناخۆشەدا نزا و پاڕانەوەتان بۆ دەکەم، دەتوانم ئەو دۆخەی ئێوە پێیدا تێپەڕدەبن پێشبینی بکەم کە چەندە سەختە کەسێکی ئازیزی ئەندامی خێزانەکەتان لەدەستبدەن.

دوای ئەو سەرەخۆشییە، بنەماڵەی ڕێبەر لە رێگەی پارچە ڤیدیۆیەكەوە سوپاسنامەی خۆیان ئاڕاستەی راهێنەری مان ستی (پیپ گواردێۆلا) بۆ ئەوە هاو خەمیەی بۆی دەربڕیون.


نیشانەکردن :

#گواردیۆلا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP