ئەمرۆ یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بەڕێوەدەچێت

1/23/2020 12:06:00 PM 1367 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی سیانزەیەمی خولی نایابی كوردستان، ئەمرۆ چوار یاریی گرنگ و بەهێز بەڕێوەدەچێت و رۆژی هەینیش دو یارییەكەی دیكە ئەنجام دەدرێت و لە یارییەكانی ئەم هەفتەیەشدا یانەی سیروانی نوێ چاوەڕوانە.

یانەی پێشمەرگەی هەوڵێر كە بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ ریزبەندی دوەمی یانەكانی خولی نایابی كوردستنای گرتوە، روبەروی یانەی برایەتی دەبێتەوە كە ریزبەندی حەوتمی خولەكەی گرتوە و خاوەنی تەنها 15 خاڵە.

خشتەی یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی نایابی كوردستان
ئەمرۆ
شێروانە × زاخۆ
زێرەڤانی × سۆران
برایەتی × پ. هەولێر 
پ. سلێمانی × هەندرێن

هەینی 
دهۆك × هەولێر 
نەورۆز × دەربەندیخان

سەرجەم یارییەكان لە كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP