سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرەو لەندەن بەڕێكەوت

1/23/2020 12:16:00 AM 1849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفا، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی کۆنیفا (سەفین کانەبی)، بەرەو لەندەن بەڕێکەوت، بڕیارە رۆژی شەممە ۲۰۲۰/۱/۲٥ کۆبونەوەی کۆنیفا دەست پێ بکات.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی کار و بەرنامەکانی کۆنیفایە، هەروەها بە فەرمی ناوی ئەم وڵاتە ئاشکرا دەکرێت، کە پاڵەوانیەتی کۆنیفای ۲۰۲۰ ـی لێ بەڕێوە دەچێت.

کۆنیفا، یەکێتییەکی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە، دو ساڵ جارێک پاڵەوانیەتی تۆپی پێ بۆ هەڵبژاردەی هەرێمە بێ وڵاتەکان ئەنجام دەدات، هەڵبژاردەی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۲ پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەی بە دەستهێنا، پاڵەوانیەتییەکەیش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP