ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە زەحمەت سەركەوتنی تۆماركرد

1/22/2020 11:27:00 PM 6062 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەی ئیبیزا و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا یانەی خاوەن یاریگە بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش بیب كابالی لە خولەكی نۆی یارییەكەدا تۆماریكردو یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لە نیوەی یەكەمدا ئاستێكی خراپیان پێشكەش كرد و نەیانتوانی قەرەبوی ئەو گۆڵە بكەنەوە و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە یاریگەیان جێهێشت.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە باشتر یارییان كردو لە خولەكی 72 گریزمان گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە و پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش بە خولەكێك گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد و بەو ئەنجامەش سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەركرد.

دوای یارییەكەش كیكی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بێزاری خۆی دەربڕی و ئاشكرایكرد كە لەم یارییەدا لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازی نەبوە.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP