كیكی پارێزگاری لە ئەستێرەیەكی یانەكەی دەكات

1/21/2020 12:44:00 PM 7935 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سورە لەسەر هێشنەوەی یاریزانێكی یانەكەی لە ریزەكانی بلوگرانا و داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە دەسبەرداری ئەو یاریزانە نەبن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە كیكی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە، دەستبەرداری ئارتۆرۆ ڤیداڵ نەین و ئەو یاریزانە لە یانەكە بهێڵنەوە، كە پێشتر یانەی بەرشەلۆنە ویستی دەسبەردابونی هەبو لەو یاریزانە، چونكە ڤیداڵ بە هۆی كەمی یاریی پێكردنییەوە دەیویست ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

كیكی لە یەكەمین یاریدا وەك راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی سەرەكی پشتی بە ڤیداڵ بەست لە یارییەكەداو بەهۆی پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرزەوە بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشانكرا.

بەهۆی ئاستی ئەو یاریزانەشەوە، كیكی هەوڵی مانەوەی ئەو یاریزانە دەدات و دەیەوێت بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە تواناكانی ببەستێت و بەمەش ڤیداڵ رازی بكات بە مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە و پەشیمانكردنەوەی لە رۆیشتنی لە یانەكە.

 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP