پێشبڕکێیەکی لەشجوانی لە رزگاری ئەنجامدرا

1/20/2020 5:21:00 PM 2917 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەنتەری چالاکی ئاران هەستا بەئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەک بۆ وەرزش کارانی لەشجوانی لە ناحیەی ڕزگاری، لەکۆتای پاڵەوانیەتیەکەدا خەڵات بەسەر براوەکانی پێشبڕکێکەدا دابەشکرا.

سەریاس ئەحمەد، لەسەنتەری چالاکی ئاران، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، " بۆ زیاتر گرنگی دان بە وەرزشی لەش جوانی، ئەمڕۆ پێشبڕکێەک بۆ وەرزشوانانی لەشجوانی لەناحیەی ڕزگاری ئەنجامدا ، دیارە ئەم پاڵەوانیەتیە لە لایەن  لیژنەیە سێ کەسیەوە کەپاڵەوانی نێوخۆی و جیهانی و پاڵەوانی دێرین بون، سەرپەرشتی  دەکراو براوەکان دیاریکرا،  لەکۆتایدا خەڵات بەسەر براوەکان  دابەشکرا"

هونەر حوسین، بەشداربوی پاڵەوانیەتیەکە، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، " ئەڕۆ لەم پاڵەوانیەتیەدا توانیم  پلەی یەکەم بەدەس بێنم لەکێشی ٦٥ کیلۆیگرامیدا سەربکەوم خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم کە توانرا ئەم پاڵەوانیەتیەمان بۆ ڕێک بخرێت چونکە ڕزگاری زۆر بێبەش بوە لەم جۆرە پێشبڕکێیەدا، بەگرنگی ئەزانم کاری زیاتر بۆ بکرێت"


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP