گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ گواردیۆلا ئامادەكراوە

1/20/2020 4:59:00 PM 19330 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە كە گرێبەستێكی گەورە و خەیاڵی بۆ گواردیۆلا ئامادەكراوە لە پێناو گواستنەوەی ئەو راهێنەرە لە هاوینی داهاتودا.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو راهێنەرە بەرەو ریزەكان
یانەكەی بگوازێتەوە و تۆماس تۆخێڵس راهێنەری ئێستای یانەكە لە پۆستەكەی دوربخاتەوە و گواردیۆلا بكاتە شوێنگرەوەی.

گرێبەستەكەی گواردیۆلا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی تەنها یەك ساڵی ماوە و تا ئێستاش بە شێوەیەكی فەرمی ئەو یانەیە هیچ گرێبەستێكی پێشكەشی گواردیۆلا نەكردۆتەوە بۆ ئەوەی لە بارەی نوێكردنەوەی و مانەوەی لە ئینگلتەرا گفتوگۆی نوێ ئەنجام بدەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە كە لە یارییەكانی ئەم وەرزە بە تەواوی ئەو راهێنەرە بێهیوای خۆی پیشانداوە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانەكانی ئینگلتەرا.

بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دەیانەوێت بە بێ نەیمار و مباپی كە نزیكن لە رۆیشتن لە یانەكە، پرۆژەیەكی گەورە ئەنجام بدەن و گواردیۆلاش وەك راهێنەری یانەكە بخەنە نێو پرۆژەكەیان و گرێبەستێكی گەورەی پێشكەش بكەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP