ئەستێرەیەكی مانچستەر یونایتد لە مەرگ ڕزگاری بو

1/20/2020 3:12:00 PM 8285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سێرجیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەر یونایتد بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە نزیك بو لەوەی ژیانی لەدەستبدات.

میدیای بریتانیا بڵاویکردەوە، كە ئەو گۆڵپارێزە دوای ئەوەی بەخێرایەکی زۆر ڕۆیشتوە، كۆنتڕۆی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستداوە و خۆی بە بەربەستی شەقامێکدا کێشاوە.

ئۆتۆمبێلی ئەو یاریزانە لە جۆری لامبۆرگینی بوە و نرخەکەی دەگاتە 170 هەزار پاوەند و ئەو جێگایەش كە دوچاری ڕوداوەكە بوە تێیدا لە نزیک شوێنی مەشقەکانی یانەی مانچستەر یونایتد رویداوە.

لەگەڵ ئەوەی وێنەی روداوەكە لە راگەیاندنەكانەوە بڵاو كراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستی گۆڵپارێزەکەوە ئاشكرانەكراوە.

رۆمێرۆی تەمەن 32 ساڵ لە 2015ەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچستەر یونایتد کردوە و یەدەگی دی خیای گۆڵپارێزی یانەكەیە.


نیشانەکردن :

#مانچسته‌ر یونایتد

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP