ڤیدیۆ.. كۆنەر گەڕاییەوە بوە پاڵەوان

1/19/2020 10:01:00 AM 19729 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاڵەوانی پێشوتری جیهان بۆ یاریی هونەرە جەنگیە جۆراوجۆرەكان، كۆنەر ماكگریكۆی ئیرلەندی دوای دابڕانی لە یارییەكانی یو ئێف سی بۆ ماوەی 15 مانگ، گەڕاییەوە حەلەبەكان و توانی بە كەمتر لە 40 چركە ركابەرەكەی تێكبشكێنێت و سەركەوتنێكی گەورە تۆماربكان. 

لە حەلەبەی تی مۆبایل ئەرێنا لە لاس ڤیگاس یارییەكە بەڕێوەچو، كە تییدا كۆنەر مەكگریگۆر بەرامبەر پاڵەوانی ئەمریكی كاوبۆی سیرۆنی یاریی كرد، كە توویدا كۆنەر بە لێدانێكی لەناوبەر یبرۆنی دا بە زەویدا و پاشان چەند لێدانێكی ئاراستەی یەرۆی ركابەرەكەی كرد تا تەواو هێزی لێبڕی و ناوبژبوانبش كۆتایی بە یارییەكە هێنا لە بەرژەوەندی كۆنەر.

بۆ ئەم یارییە كۆمەڵەك ئەكتەری جیهانی و ئەستێرەی وەرزشی ئامادەی بینینی بون، لەوانەش ماسیۆ ماكۆنهی ئەكتەر و ئەستێرەی تۆپی پێی ئەمریكی تۆم برادی و تایسۆن فیۆری بۆكسەری بریتانی و پاڵەوانی جیهان.

بۆ ئەم یارییە و بە هۆی بردنەوەی و سەركەوتنی بەسەر سیرۆنی كۆنەر مەكگریگۆر توانی 80 ملیۆن دۆلار وەم خەڵات بەدەستبهێنێت.  

 


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP