ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد

1/16/2020 10:24:00 AM 3594 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میونداری یانەی ئۆدەنێزی كرد و سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر ئەو یانەیەدا تۆماركرد.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس بە دو گۆڵ پێشكەوتن، گۆڵەكانیش هیگواین لە خولەكی 16 گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و پاشان دیبالا لە خولەكی 26 گۆڵی دوەمی تۆماركرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات، لە نیوەی دوەمی یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس لەسەر ئەو ئاستە بەرزەیان بەردەوام بون تا لە خولەكی 58ی یارییەكەدا، دیبالا گۆڵی دوەمی خۆی و سێیەكی یانەی یۆڤانتۆسی تۆماركرد، لە خولەكی 61ی یارییەكەشدا دۆگلاس كۆستا گۆڵی چوارەمی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆماركرد.

یارییەكەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی یۆڤانتۆس كۆتایی هات و ئەو یانەیە بە بێ كریستیانۆ سەركەوتنی بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەركرد.


نیشانەکردن :

#یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP