نوێترین لێدوانی هازارد

1/15/2020 3:30:00 PM 3198 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هازارد "لەمنداڵییەوە خەونم یاریکردن بوە بۆ ریاڵ مەدرید، كە دەستمكرد بە یاریكردن ئامانجم تەنها یانەى ریاڵ مەدرید بو، وە هەمیشە زیدان نمونەى بەرزی من بو بەردەوام لە تیڤییەوە سەیرم دەکرد، دڵتەنگ نیم بەوەى كە هەر لەسەرەتاوە پەیوەندیم بە ریاڵەوە نەکرد ڕاستە دەمتوانی پێشتر لە ریاڵ بم، بەڵام ئارەزوی یاریکردنم هەبو لە ئینگلتەرا، قورس بو بۆ من کە لە 21 ساڵیەوە بچمە ریاڵ مەدرید، پێموابو ئینگلتەرا بۆ یاریكردن ئاسانترە".

هازارد " ئەو كاتەی لە چێڵسی یاریم دەكرد، هەمو ساڵێک قسە لەسەر رۆیشتنم دەكرا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆم نەبو لەگەل ئەو یانەیە، تەنها ئەوە نەبێت كە دوای جامی جیهانی 2018 ویستم بێمە ریاڵ چێڵسی رێگەى نەدا، چونكە ساری هاتبوە یانەكە و دەبوایە لەگەڵ ئەو راهێنەرە ساڵێك بمێنمەوە، پێیانوتم نابێت برۆی، ساری هاتوە بۆ ئەوەى راهێنەری تۆ بێت، منیش نەمدەویست بە ناخۆشی یانەكە جێبهێڵم، چونكە پەیوەندیم زۆر باش بو لەگەڵیان".

هازارد "ریاڵ مەدرید باشترین یاریزانەکانی جیهانی لە خۆی كۆكردۆتەوە، کاتێک لە ژوری خۆگۆرین دەبیت کۆمەڵێک یاریزان دەبینێت کە دەیانەوێت نازناو بەدەستبهێنن، كاتێكیش هاندەران دەبینیت داوای نازناوی چامپیۆنس لیگت لێدەكەن، لە روی هونەرییەوە زیدان لە من باشتر بو، بەڵام یەك شێوازی یاریكردنمان هەیە، کاتێک سەیری زیدانم کرد وتی نامەوێت هەمو یاریزانەکانی تیپی بەرامبەر تێپەرێنیت و بۆ خۆت یاریی بکەیت، دەبێت یاریی بکەیت لەپێناو یانەکەت، پێشتر و لە یۆرۆی 2016 زیدان زۆر بە ئاسانی وتی من چاودێریت دەکەم".

هازارد" نامەوێت درۆزن بم لەگەڵتان، لە پشوی هاوینەدا پێنج كیلۆ لە كێشی لەشم زیادی كرد، چونکە من حەز بە وەرگرتنی پشو دەكەم، ئامارەکانم خراپە لەگەڵ ریاڵ مەدرید، تەنها یەک گۆڵم کردوەو یەک لێدانی سزاشم لەسەر دروستبوە، هاندەران باش دەزانن لە سەرەتادا شتێکی باشم پێشکەش نەکرد، هەست دەکەم کە دەتوانم شتی زیاتر بکەم"

هازارد "من کەسێکم بەدواى کێشەدا ناگەرێم و هاورێکانم خۆشیان دەوێم، بە بەراورد بەوەى کردم لەفەرەنسا و ئینگلتەرا ئێستا گەورەتر بوم و پێگەیشتوترم، پێویست ناکات خۆم بسەلمێنم هەموان باش دەمناسن،  ژمارە 7 بە ماریانۆ دیاز بو دەمزانی مۆدریچ ژمارە 10یە ، ویستم ژمارە 17 هەڵبژێرم بەڵام ڤاسکێز ئەو ژمارەیەى پێبو، نەشمویست بە دیاز بڵێم بۆ ژمارەكەی، چونكە ئەوە شێوازی من نیە، دواجار یانەکە قسەى لەگەڵ ماریانۆ دیاز کرد".


نیشانەکردن :

#لێدوانی یاریزان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP