شاکیرا نھێنی هاوسەرگیری نەکردنی لەگەڵ پیکێ ئاشکرادەکات

1/15/2020 2:08:00 PM 34369 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی شاکیرا، هۆکاری ئەنجامنەدانی هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی ئیسپانی جیرارد پیکێ، ئاشکرا دەکات.

لەگەڵ ئەوەی شاکیرا ماوەی 10 ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیکێ هەیە، خاوەنی دو منداڵن، بەڵام تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، شاکیرا لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی "60 Minutes" دەربارەی ئەو بابەتە رونکردنەوەیدا و رایگەیاند "راشکاوانە دەڵێم، من ترسم لە هاوسەرگیری هەیە، نامەوێت پیکێ من وەکو هاوسەرێک ببینێت".

وتیشی "دەمەوێت وەکو دو خۆشەویست بەم شێوەیەی ئێستا بمێنینەوە، بەم شێوازە تێدەگات درێژەدان بە پەیوەندیەکەمان بەندە بە رەفتاری هەردوکمانەوە نەک هاوسەرگیری".

پەیوەندی خۆشەویستی شاکیرا و پیکێ لە ساڵی 2010 دەستی پێکرد، گۆرانی "وەکا وەکا" بو بەهۆکاری یەکترناسینیان، دوای ساڵێک شاکیرا ئاشکرایکرد کە پەیوەندی لەگەڵ پیکێ هەیە، لە ئێستادا خاوەنی دو کوڕن بە ناوی میلان و ساشا.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP