لێدوانی راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە

1/14/2020 5:29:00 PM 4068 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی وەك راهێنەری نوێی یانەی برەشەلۆنە دیاریكرا، كیكی سیتینی راهێنەری نوێی یانەكە یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا.

کیکی سیتین" ئەمڕۆ زۆر گرنگە بۆ من، هەرگیز چاوەرێم نەکردوە راهێنەری بەرشەلۆنە، تەنانەت وەك خەونێكیش بیرم لێنەكردۆتەوە، سوپاسی كاربەدەستانی یانەكە دەكەم بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیم، پێویستە سەرەتا شێواز و تایبەتمەندی یاریكردنم بۆ یاریزانەكان رونبكەمەوە"

کیکی سیتین "دوێنی لە كێڵگەكەم لەگەڵ مانگاکانمدا بوم، بەڵام ئەمرۆ بومە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە"

کیکی سیتین "من بەردەوام  وە خۆم ئامادە كردوە كە راهێنەرایەتی یانەیەك بكم دۆخی خراپ بێت و شەڕی مانەوەی لە خۆل بكات، بەڵام ئێستا راهێنەری بەرشەلۆنەم  و دەبێت بۆ نازناوەكان بجەنگم، من و ڤاڵڤێردی هاوڕێ بوین، سوپاسی ڤالڤێردی دەکەم، تیپێکی بۆ جێهێشتوم پێشەنگی خولی ئیسپانیە" 

کیکی سیتین " من ئامادەم بمرم لە پێناو بەرشەلۆنە، بەڵام پێداگری لەسەر شێوازی یاریکردنی خۆم دەکەم و ئامادەشم لە پێناو یاریزانەکان بمرم، رێگەى بردنەوە بریتیە لە ئەنجامدانی یارییەکی جوان، چونكە ئەوە دەبێتە هۆكار بۆ بردنی نازناوەكان، ئامانجمان بردنی سەرجەم نازناوەكانە لەم وەرزەدا"

کیکی سیتین "بۆ زۆر یاریزانی دیكە وتومە کە واز دەهێنن دەگریم، بەڵام میسی جیاوازە و 14 ساڵە لەبەردەم تەلەفزیۆندا دادەنیشم بەدیار یاریكردنی ئەو یاریزانەوە و چێژ لە یاریكردنی دەبینم، بۆیە راهێنەرایەتی میسی کە باشترین یاریزانی جیهانە، وەک ئەوەیە لە خەودا بم، لە راستیدا بە میسیم وت کە سەرسامم پێت"

کیکی سیتین " من ئەوەی هەمبێت سەبارەت بە شێوازی یاریكردنی یاریزانێك راستەوخۆ بە خۆی دەلێم و ئاگاداری دەكەمەوە، چونكە ئەوە شێوازی تایبەتی یاریكردنی منە، لەگەڵ 20 راهێنەری جیاواز کارم کردوە کە یاریزان بوم، هەموو راهێنەرەکان جیاواز بون، من بە وزەیەکی زۆرەوە هاتوم، ماوەیەکی زۆرە بەرشەلۆنە دەناسم، پێویستە ماندو نەبین لە ئەنجامدانی كاری گەورە"



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP