لێدوانی رۆژنامەوانی بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە

1/14/2020 5:04:00 PM 2750 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی باتۆمیۆ كەمێك پێش ئێستا كیكی سیتینی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە ناساند و لە بارەی هێنانی راهێنەری نوێ وە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دا.

بارتۆمیۆ "وەک ئەنجام لە بارتۆمیۆ رازی بوین، بەڵام ئاستی یاریكردنی یانەكە وەك پێویست نەبو، لەگەڵ ئەوەى زۆر گفتوگۆمان ئەنجامدا ، لەکۆتایدا ناچار بوین دەستبەرداری ڤالڤێردی ببین، دەمەوێت سوپاسی ڤالڤێردی بکەم بەوەى پێشکەشی کردین، ئەو ئێستاش هاورێی منە"

بارتۆمیۆ "دەمەوێت سوپاسی سیتین بکەم بۆ رازی بون بەم ئەركە نوێیە، سیتین شێوازێکی نایابی هەبوە بۆ یاریكردن بە درێژایی کاری راهێنەرایەتی"

بارتۆمیۆ " دەزانین کیکی یەكێكە لەو كەسانەی یۆهان کرۆیڤ خۆشی دەویست ، بۆیە شێوازی یاریکردنی بۆ ئێمە گرنگە، ئێستا ئێمە راهێنەری نوێمان هێناوە و پێمانوایە تیپەکە پێویستی بە خوێنی تازەیە، ئامانجمان لەم وەرزەدا بردنەوەى هەمو نازناوەکانە"

بارتۆمیۆ "نەماندەویست ئەوەى لەم دو رۆژەدا روی دەدا لە راگەیاندنەکانەوە بڵاو بکرێتەوە، بەڵام هەمو جارێك سەركەوتو نابیت لە كۆنتڕۆڵ كردنی هەمو شتەكاندا"


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP