ڤاڵڤێردی دواین لێدوانی رۆژنامەوانی لە بەرشەلۆنە ئەنجامدا

1/14/2020 2:55:00 PM 2280 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی شەوی رابردو بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی راهێنەری یانەكەی دورخستەوە، ئەمرۆ ڤاڵڤێردی سەردانی مەشق و راهێنانی یانەی بەرشەلۆنەی كرد و ماڵئاوای لە یاریزانان كرد و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

ڤالڤێردی وتیشی" ئەزمونی من وەک راهێنەری بەرشەلۆنە کۆتایی هات، ماوەیەكی زۆر قورسمان بەڕێكرد، بە کاتی خۆش تێپەرین و نازناومان بەدەستهێنا، بەڵام کاتی قورسیشمان هەبو، سوپاسی خۆشەویستی هاندەران دەکەم"

ڤاڵڤێردی راهێنەری دورخراوەی یانەی بەرشەلۆنە وتی "سوپاسی بارتۆمیۆ و تەواوی دەستەی كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە دەكەم بۆ ئەو متمانەیەی لە ماوەی رابردودا بە منیان بەخشی، سوپاسی هەمو ئەوانەش دەكەم كە پشتگیریان كردم و لە خۆشی و ناخۆشیدا پشتگیریان كردین"

ئەو راهێنەرە لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سوپاسی تەواوی یاریزانانی یانەكەی كرد و بۆ ئەوەی هاوكار بون لە بەدەستهێنانی چوار نازناو بۆ یانەكە.

لە كۆتایدا راهێنەری دورخراوەی بەرشەلۆنە وتی "هیوام وایە کیکی سیتین سەرکەوتوبێت لەگەڵ بەرشەلۆنە و زۆرینەی نازناوەكان بەدەستبهێنن، باوەشێکی گەورە بۆ هەموو لایەک، بژی بەرشەلۆنە و کەتەلۆنیا"

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP