مانچستەر یونایتد ئەستێرەیەكی بایرن میونشنی دەوێت

1/14/2020 2:26:00 PM 1608 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزەی چاودێری ئەستێرەیەكی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی دەكەن و هەوڵ دەدەن لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا ئەو هێرشبەرە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە، كە یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی تۆماس مۆلەری ئەڵمانی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن دەدات و دەیانەوێت لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی پێشەوەی یانەكەیان ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانیان بگوازنەوە.

گرێبەستی تۆماس مۆلەر لە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن لە هاوینی 2021 كۆتایی دێت، بەڵام ئەو یاریزانە بە هۆی یاریی پێنەكردنییەوە دەیەوێت لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزەكانی یانە پاڤارییەكە جێبهیڵێت.

لە زۆرینەی یارییەكانی ئەم وەرزەدا تۆماس مۆلەر لەسەر كورسی یەدەگ بو، بەم هۆیەشەوە لەگەڵ نیكۆ كۆڤاچ بوە كێشەی، بەڵام دواتر بە هۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە كۆڤاچ لە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی بایرن میونشن دوخراییەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP