بارتۆمیۆ تۆڵەی لە چاڤی كردەوە

1/14/2020 1:47:00 PM 8442 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چارەنوسی چاڤی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بە نادیاری مایەوە و بە دەستنیشانكردنی كیكی سیتین ئەگەری زۆرە جارێكی دیكە ئەو هەلە بۆ چاڤی نەرەخسێتەوە كە ببێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە.

لە ئەگەری دورخستنەوەی ڤاڵڤێردی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆكایەتی ئیریك ئەبیدال لە قەتەر سەردانی چاڤیان كرد و داوایان لێكرد كە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت، بەڵام ئەو راهێنەرە رەتیكردەوە ئەو كارە بكات و داوای لە یانەكەی كرد تا كۆتایی وەرز گفتوگۆكان دوابخەن.

رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردوە كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2021 یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ داهاتوی چاڤی، چونكە ئەگەری زۆرە بە هۆی هەڵبژاردنەوەی بارتۆمیۆوە، جارێكی دیكە دەرفەت بۆ چاڤی نەیەتە پێش بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە، چونكە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە داوای گەڕانەوەی چاڤی كرا بەڵام ئەو راهێنەرە رەتیكردوە.

چاڤی لەگەڵ ڤیكتۆر فۆنت پەیوەندیەكی زۆر باشی هەیە، كە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی داهاتوی بەرشەلۆنە ركابەری بارتۆمیۆ دەكات، كە پێدەچێت تەنها دەرچونی فۆنت ببێتە هۆكاری گەڕانەوەی چاڤی بۆ یانەی بەرشەلۆنە.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP