پێرێز چاوی لەسەر بەهرەمەندێكی ئەرجەنتینیە

1/14/2020 12:33:00 PM 17980 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەانی ئینگلتەرا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری بەهرەمەندێكی ئەرجەنتینی دەكات و هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات.

رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردوە كە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكێكە لەو سەرۆكانەی كە بەردەوام گرنگی بە یاریزانی لاو دەدات و هەوڵی گواستنەوەیان دەدات بۆ یانەكەی، لە نوێترین هەنگاویدا رینیەری بەرازیلی بەرەو یانەی شاهانە گواستەوە.

لە ئێستادا ئەو سەرۆكە بەوردی چاودێری ماتیاس پالاسیۆس دەكات و بڕی 14 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لاوە ئەرجەنتینە بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.

ماتیاس پالاسیۆس تەمەنی تەنها 17 ساڵە و لە ریزەكانی یانەی سان لۆرینزۆ یاریی دەكات و ئەم یاریزانە یەكێكە لە ئەستێرە تازە دەركەوتوەكانی ئەرجەنتین كە لە هیڵی ناوەند یاریی دەكات و بە مێسی نوێ ناوی دەبەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP