كاراگەر ڕەخنەی توند ئاڕاستەی مۆرینیۆ دەكات

1/13/2020 5:31:00 PM 2948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جیمی كاراگەری یاریزانی پێشوی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی ڕەخنەی توند ئاڕاستەی مۆرینیۆ دەكات و دەلێت لەو كاتەوەی ئەو ڕاهێنەرە پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە كردوە، ئاستی یانەكە بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.

مۆرینیۆ لە نۆڤمبەری رابردو لە جێگەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بوە راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و ساڵی رابردو تریش لە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی مانچستەر یونایتد دورخراییەوە.

كاراگەر لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سكای بریتانی وتی "پۆچیتینۆ زۆر باش بۆ لەگەڵ تۆتنهام، یانەكە لەگەڵ ئەو راهێنەرە باشتر دەردەكەوتن و بەردەوام تینوبون بۆ بردنەوەی نازناوەكان"

ئەو یاریزانە لە بارەی مۆرینیۆوە وتی " ئەو راهێنەرە ئاستی یانەكەی بەرەو دواوە گەراندرتەوە و بۆ ئەوەی ئاستی یانەكەشی بەرەو پێش ببات پێویستی بە چوار بۆ پێنج یاریزان هەیە".

تۆتنهام لە ئێستادا لە ریزبەندی هەشتەمی پریمەرلیگە و 9 خاڵ لە یانەی چێڵسی چوارەمی ریزبەندییەوە دورە.


نیشانەکردن :

#تۆتنهام #مۆرینیۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP