خانمە پاڵەوانێكی ئێرانی بە ناچاری وڵاتەكەی جێهێشت

1/13/2020 4:46:00 PM 4566 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كیمیا عه‌لی زاده‌ی كچه‌ یاریزانی تایكواندۆی ئێرانی، پاڵەوانی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد بە ناچاری ئێرانی بەجێهێشت و دوارتر ئاشكرایكرد كە بە هۆی نەبونی ئازادییەوە ئێرانی جێهێشتوە.

كیمیا تاكه ‌خانمی ئێرانییه‌ كە خاوەنی مه‌دالیای ئۆڵیمپادە و دوای جێهێشتنی وڵاتەكەی لە ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی نوسیویەتی " من یه‌كێكم له‌ ملیۆنه‌ها خانمی چه‌وساوه‌ی وڵاته‌كه‌م، به‌رپرسانی ئێران مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ خانمان ده‌كه‌ن و جیاوازی له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ دا ده‌كه‌ن و بەزۆر سەرپۆش بەسەر خانمە وەرزشەوانەكاندا دەسەپێنن"

ئەم خانمە تەمەن 21 ساڵانە لە یارییەكانی ئۆڵیمپیادی ریو دی جانیرۆی 2016 لە وڵاتی بەرازیل مه‌دالیای برۆنزی به‌ده‌ستهێنا كە بوە یەكەمین خانم میدالیا بۆ وڵاتەكەی بباتەوە.

هەڵهاتنی وەرزشەوانان لە وڵاتی ئێران بۆتە دیاردە و ساڵانە چەندەها وەرزشكار لە ئیرانەوە بەرەو وڵاتانی دیكە هەڵدێن، بەجۆرێك لە ئۆڵمپادی ڕابردو چەند زۆرانبازێكی كورد ئێرانیان بەرەو ئازەربایجان جێهێشت و لە ژێر ناوی ئەو وڵاتە بەشداریان لە یارییەكان كرد و ئۆڵمپیاد كرد.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP