سه‌رۆكى یه‌كێتى كاراتێی كوردستان كۆچى دواییكرد

1/13/2020 12:33:00 PM 7180 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌روه‌ر خه‌تیب قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتێی كوردستان به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ كۆچی دواییكرد.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتێ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ سلێمانی دوچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بوه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام دواتر كۆچی دواییكردوه‌.

لیژنه‌ى ئۆڵمپیی كوردستان له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبو، هه‌روه‌ها كه‌سوكار و ناوه‌ندی كاراتێی كوردستانیش كرد.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP