ئینتەر میلان هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ دەدات

1/12/2020 4:33:00 PM 2091 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی گرێبەستێكی پێشكەشی بەرپرسانی یانەكی ئینگلزی كردوە لە پێناو گەواستنەوەی یاریزانێكی هیڵی ناوەند.

تۆڕی سكای سپۆرتی بریتنای ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەیی ینتەر میلان بە فەرمی گرێبەستیان پێشكەشی یانەی تۆتنهام كردوە لە پێناو گواستنەوەی ئیریكسن بۆ ریزەكانی یانەكەیان و چاوەڕێی وەڵامی بەڕێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە دەكەن بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆبكەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە دانیماركیە.

هەمان سەرچاوەئەوەشی ئاشكرا كردوە كە بەرپریانی یانەی نێراتزۆری پێش ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی تۆتنهام كۆببنەوە دەیانەوێت لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە كۆببنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یاریزانەكە رێككبكەن و پاشان لەگەیڵ بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەكە كۆببنەوە.

گرێبەستی ئیریكسنی دانیماركی لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت و یانەی تۆتنهامیش دەیەوێت پێش كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە بفرۆشێت لە پێناو ئەوەی بڕێك پارەی لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەست بكەوێت و لە كۆتایی وەرز بە بێ بەرامبەر ریزەكانی یانەكەی جێنەهیڵێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP