گواردیۆلا رۆیشتنی ئەستێرەیەكی یانەكەی ڕاگەیاند

1/12/2020 2:21:00 PM 4697 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواریۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە هیچ پلانێكیان نیە بۆ ئەوەی لە مێركۆتای زستانەدا گرێبەستی نوێ ئەنجام بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا رۆیشتنی ئەستێرەیەكی لە ریزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

راهێنەرەكەی یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرایكرد كە لە كۆتایی ئەم وەرزە دیڤید سیلڤا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت دوای 10 ساڵ یاریكردن بۆ ئەو یانەیە، سیلڤای تەمەن 34 ساڵ لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی لەگەڵ مان سیتی كۆتایی دێت و بە رێكەوتنی هەردولا یاریزانەكە رو لە یانەكەی دیكە دەكات.

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە كە گواردیۆلا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمرۆیدا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ئاشكرایكردوە، كە متمانەی تەواوی هەیە بەوەی فیل فۆدینی لاو جێگەی دیڤید سیلڤا بگرێتەوە لە مانچستەر سیتی، هەرچەندە راهێنەر پێی وایە كە ئەو یاریزانە هەندێ خاڵی لاوازی هەیە، بەلام بە خێرای دەتوانێت چارەیان بكات.

گواردیۆلا دەڵێت "من متمانەی تەواوم بە تواناكانی فۆدین هەیە و بەهۆی ئەو یاریزانەشەوە نیازمان نیە هیچ یاریزانێك بۆ جێگەی سیلڤا بگوازینەوە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP