مۆرینیۆ هێرشبەرێكی بەرازیلی دەگوازێتەوە

1/12/2020 12:28:00 PM 5445 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەیەوێت هێرشبەرێكی بەرازیلی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە لە پێناو ئەوەی شوێنی هاری كەین بگرێتەوە كە بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت تا مانگی چوار بگەڕێتەوە نێو یاریگەكانی تۆپی پێ.

رۆژنامەی ئێكپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە كە مۆرینیۆ داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە گابی گۆڵی یاریزانی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازنەوە، لە پێناو ئەوەی بە شێوەیەكی باش خۆیان بۆ یارییەكانی داهاتوی پریمەرلیگ ئامادە بكەن و لەگەڵ ئەوەشدا لە یارییەكانی چامپیۆنس لیگ بە تیمێكی تۆكمەوە بەشداری یارییەكان بكەن، كە تۆتنهام لە قۆناغی دوەمی ئەو پاڵەوانێتیە بەرامبەر لایپزیك یاریی دەكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، گە گواستنەوەی باربۆسا گابیگۆڵ بۆ یانەكەی مۆرینیۆ ئاسان نابێت، چونكە هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە.

گابیگۆڵ لەگەڵ یانەی فلامینگۆ توانی نازناوی جامی لیبەرتادۆرس بەدەستبهێن و گەیشتنە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان لە بەرامبەر یانەی لێڤەرپوڵ شكستیان هێنا.

ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ فلامینگۆ دەكات، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی نایەوێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە ئینتەرمیلان و لە هەوڵی ئەوەداە رو لە پریمەرلیگ بكات، لە ئیستاشدا بەهای ئەو یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 23 ملیۆن یۆرۆیە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP