ڤیدیۆ.. دوای گەڕانەوەی ئیبرا میلان یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد

1/11/2020 6:58:00 PM 3247 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە یاریی دەستپێكی هەفتەی 19ی ئەو خولەدا یانەی كالیاری لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی میلانی ئیتاڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ بەرامبەر پێ دۆڕاند.

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایهات، بەڵام لە نیوەی دوەمی یارییەكە و لە خولەكی 46ی یارییەكەدا رافائیل لیاو گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە و لە خولەكی 64ی یاریەیكەدا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی میلان تۆماركرد و یارییەكەشیان بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.

بەم بردنەوەیە یانەی ئەی سی میلان بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ ریزبەندی هەشتەمی یانەكانی كاڵچۆی گرتوە.


نیشانەکردن :

#میلان #سێریا ئەئ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP