موهەند عەلی گرێبەستی یانە عەرەبییەكان ڕەتدەكاتەوە

1/11/2020 12:27:00 PM 2970 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێرشبەری لاوی عێراقی موهەند عەلی یاریزانی یانەی دحێلی قەتەری سەرجەم ئەو گرێبەساتانە ڕەتدەكاتەوە كە لە یانەی عەرەبییەكانەوە پێی دەكات و سورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی بە یانەیەكی ئەورپییەوە بكات.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كاسی قەتەری مەهەند عەلی هێرشبەرەكەی عێراق وتی"چەندین گرێبەستم لە یانە عەرەبییەكانەوە پێگەیشتوە، بە تایبەت لە یانەكانی سعودیە و كوێت و قەتەر، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكانییانەوە بكەم، بەڵام من هەمو گرێبەستەكانم ڕەتكردۆتەوە.

ئەو یاریزانە وتیشی" هۆكاری رەتكردنەوەی گرێبەستەكان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە من دەمەوێت لە ئەوروپا ئەزمونێكی نوێی یاریكردن تاقیبكەوە و رو لەو كیشوەرە بكەم بۆ یاریكردن، بەرای من تاكە رێگەی گونجاو بۆ من بۆ ئەوەی تواناكانم بەرەو پێش بەرەم، یاریكردنە لە ئەوروپا".

ئەم قسانەی میمی دوای ئەوە دێت كە یانەی دحێلی قەتەری ئەو یاریزانەی سەبەرست كرد لە جێهێشتنی یانەكە، یانەی سیلیەی قەتەریش بۆ ئەو یاریزانە هاتە سەر هێڵ لەگەڵ یانەی كوێتی كوێتی و هیلالی سعودی، بەڵام ئەم یاریزانە سەرجەم گرێبەستەكانی ڕەتكردەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP