میلان ئەستێرەیەكی یانەی ئینتەرمیلانی دەیوێت

1/9/2020 3:45:00 PM 1615 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی میلانی ئیتاڵی ل هەوڵەكانیان بەردەوامن لە پێناو بەهێزكردنی یانەكەیان و بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە گواستنەوەی یاریزانێكی هێڵێ ناوەندە.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی رۆسۆنێری لە هەوڵی ئەوەدان ماتیۆ پۆلیتانۆی ئیتالی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەیان.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە بەپرسانی یانەی ئینتەر میلان لاریان نیە لە پێدجانی ئەو یاریزانە بە یانەی میلان، بەڵام دەیانەوێت لە پێدانی ئەو یاریزانە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی میلان وەربگرێت.

پۆلیتانۆی ئیتاڵیش ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ جێهێشتنی ئەو یانەیە، چونكە لە ژێر سەرپەرشتی كۆنتی زۆرینەی یارییەكانی یانەكەی لەسەر كورسی یەدەگ دادەنیشێت و لە پێناو ئەوەی بەشداری یارییەكان بكات، دەیەوێت رو لە یانەكی دیكە بكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP