ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ڕو لە تۆتنهام بكات

1/7/2020 5:24:00 PM 10327 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی بریتانیا ئاشكرایان كردوە كە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گاریس بەیڵی وێڵزی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا ریزەكانی یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە كە ئەستێرەی وێڵزی گاریس بەیڵ سورە لەسەر جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەدا و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا و بە تایبەت بۆ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی كە پێشتر لە ریزەكانی ئەو یانەیەدا یاریی كردوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كە ئەو یاریزانە خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بەرەو تۆتنهام بە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەكە راگەیاندوە.

بەیڵ لە هاوینی رابردو نزیك بو لە جێهێشتینی  یانەی شاهانە بەرەو چین، بەڵام لە كۆتا ساتەكانی گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستەكەی شكستی هێنا، كە ئەو یاریزانە بەهۆی تێكچونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ زینەدین زیدان ، هەوڵی جێهێشتنی یانەی شاهانەی دەدا.

رۆژنامە ئینگلیزییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە یانە ئینگلیزییەكە بڕی 25.7 ملیۆن جونەی ئیسترلینی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان كردوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP