ئاردا تۆران دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

1/7/2020 4:15:00 PM 5824 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ئاردا تۆرانی توركی و یانەی باشاكشەهیر كۆتایی هات و ئەو یاریزانەش جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە.

یانەی باشاكشەهیری توركی لە راگەیاندراوێكیدا، ئاشكراكردوە كە ئارادا تۆران دوای لە سەرۆكی یانەكەی كردوە گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنەوە و كۆتایی پێبهێنن، لە پێناو گەرانەوەی بۆ ئیسپانیا، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو یاریزانە لە ساڵی 2018 پەیوەندی بەو یانە توركیەوە كردوە بە خواستن و بۆ ماوەی دو ساڵ و شەش مانگ.

تۆران پێشتر یاریی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كرد و باشترین ساتەكانی ژیانی وەرزشی لەو یانەیە بەسەر برد، بەڵام دواتر روی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد و بەهۆی نەیمارەوە نەیتوانی جێگەی خۆی بكاتەوە لە یانەی بەرشەلۆنە و تەنها 55 یاریی بۆ یانەیە ئەنجامدا و توانی 15 گۆڵ تۆماربكات.

تۆران تاکو ئێستاش چارەنوسی دیار نییە، نازانرێت دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە یاخود رو لە یانەیەكی دیكە دەكات و دەیەوێت سود لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان وەربگرێت.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP