بەرشەلۆنە بەهرەمەندێكی بەرازیلی دەوێت

1/7/2020 2:27:00 PM 4690 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندێكی بەرازیلی.

رۆژنامەی گڵۆبۆ سپۆرت ئاشكرای كردوە كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵەكانیان دەست پێكردوە بۆ گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێزی تەمەن 21 ساڵ و یاریزانی یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی.

ماتیۆسی یاریزانی هێڵی ناوەندە و لە سەرەتای یاریكردنییەوە لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆ دەركەوت لە ساڵی 2016 و ساڵی رابردوش بە بەهای 3.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاڵمیراس كرد و تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ كردوە.

ماتیۆس فێرناندێز 76 یاریی بۆ بۆتافۆگۆ كردوە لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2018 و لەگەڵ پاڵمێراس 537 خولەك بەشداری یارییەكانی خولی بەرازیلی كردوە و تەنها یەك گۆڵی تۆماركردوە، ئەم یاریزانە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلی لەبەركردوە لە تەمەنی 17 ساڵ و 20 ساڵیدا. 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP