ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای گرت

1/6/2020 9:39:00 PM 3493 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە هەفتەی یەكەمی ساڵی نوێ یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی كالیاری كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە لێبردەوە.

 

نیوەی یەكەمی یاریەیكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایهات، بەڵام لە نیوەی دوەمی یاریەیكەدا، یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ بە تەواوی ئاڕاستەی یارییەكەیان گۆڕی و لە خولەكی 49 كریستیانۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ نێراتزۆری تۆماركرد، هەمان یاریزان لە خولەكی 67ی یارییەكەدا بە لێدانی سزا گۆڵی دوەمی تۆماركرد، لە خولەكی 81 رۆناڵدۆ ئاسیستێكی بۆ هیگواین كرد و هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە گۆڵی سێیەمی بۆ یۆڤی تۆماركرد، دوای یەك خولەك لەم گۆڵە رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی یانەی یۆڤانتۆسی تۆماركرد.

 

بەم بردنەوەیەش یانەی یۆڤانتۆس بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای گرت و بە شێوەیەكی كاتی پێش یانەی ئینتەرمیلان كەوت.

 


نیشانەکردن :

#یۆڤانتۆس #کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP