چوار یاریزان بۆ جێگەی پیكێ دیاریكراوەن

1/6/2020 3:30:00 PM 7146 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی بریتانیا ئاشكرایان كراوە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە كار بۆ ئەوە دەكەن چەند یاریزانێك بۆ جێگەی پیكێ دیاریكبكەن لە پێناو ئەوەی لە داهاتودا جێگەی ئەو یاریزانە بگرنەوە.

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چوار یاریزانیان دەستنیشان كردوە بۆ ئەوەی لە داهاتودا جێگەی جیرارد پیكێ-ی یاریزانی یانەكەیان بگرێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەسەر دی لێختی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسە، كە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بە هۆی زۆری هەڵەكانییەوە لە رۆژی خۆیدا نیە و رەخنەی زۆری ئاڕاستە دەكرێت.

یەكێكی دیكە لەو یاریزانانەی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە چاودێری دەكەن ئەندریاس كریستنسینی تەمەن 23 ساڵ و یاریزانی یانەی چێڵسیە، هەروەها نیكۆلا میلینكۆڤیچی یاریزانی یانەی فیۆرەنتینا یەكێكی دیكەیە لەو یاریزانانەی جێگەی بایەخە لای یانەی بەرشەلۆنە، دێیگۆ كارلۆسی تەمەن 26 ساڵ و یاریزانی یانەی ئیشبیلیە یەكێكی دیكەیە لە بژاردەكانی بەرشەلۆنە، بەڵام بژاردەیەكی لاوازە بۆ ئەوەی جێگەی پیكێ بگرێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP