لەسەر لێدانێكی سزا 16 كەس كوژران

1/6/2020 12:39:00 PM 7149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە وڵاتی مەكسیك یارییەكی دۆستانە بۆ زیندانیكراوانی گرتوخانەیەك ئەنجامدارا لە پێناو ئەوەی دۆستایەتی لە نێوان زیندانیەكان دروست بێت.

ئیدارەی گرتوخانەی فارونیلی لە مەکسیک، لە پێناو دروستكردنی ئاشتەوای لە نێوان زیندانییەكانی یارییەكی دۆستانەی بۆ رێكخستن، بۆ ئەوەی گرژی لە نێوان زیندانییەكان كەم ببێتەوە.

بەرپرسانی گرتوخانەكە هەستا بە رێکخستنی یاریەکی دۆستانە لە سەری ساڵدا لەنێوان دو باندی ناو زیندانییەكە، زۆر دژ بە یەكتر بون، بەڵام بەبۆنەی رازی نەبون بە بڕیارێکی لێدانێکی سزا، شەرێکی قورس رویدا لە نێوانیان و ١٦ کەس لە نێوان دو تیمەکە کوژران و ٦ کەسیش بە سەختی برندار بون.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP