ئارسناڵ ئەستێرەیەكی ئەیاكسی دەوێت

1/5/2020 3:14:00 PM 2118 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە سەر داوای راهێنەری نوێی یانەكەیان كار بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی دەكەن.

رۆژنامەی تێلیگرافی بریتانی ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەسەر داوای میكێل ئارتیتای راهێنەری نوێی یانەی ئارسناڵ هەوڵەكانیان دەستپێكردوە بۆ گواستنەوەی حەكیم زیاشی یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵیندی.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە یانەی ئارسناڵ بڕی 43 ملیۆن دۆلاری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان كردوە و دەیانەوێت بە زوترین كات و لە مێركاتۆی زستانەدا ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە، لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی یانەكەیان.

حەكیم یەكێكە لە ئەستێرە بە تواناكانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە تینهاگی راهێنەری یانەی ئەیاكس زۆر پشت بە تواناكانی دەبەستێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP