ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید یەكەمین بردنەوەی لە ساڵی نوێ تۆماركرد

1/4/2020 8:49:00 PM 4816 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 19ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بوە میوانی یانەی خێتافی و یارییەكەشی بە ئەنجامێكی گەوۆە لێبردەوە و یانەی شاهانە یەكەمین سەركەوتنی لە ساڵی نوێ تۆماركرد.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە یانەی میوان بە گۆڵێك پێشكەوت، تاكە گۆڵی یارییەكەش سوریا سۆلیس بە هەڵە لە خۆیانی تۆماركرد، لە نیوەی دوەم یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاستێكی باشتر دەركەوتن و لە خولەكی 53 ڕافائیل ڤاران گۆڵی دوەمی بۆ یانەی مێرەنگی تۆماركرد، لە خولەكی 96ی یارییەكەشدا لۆكا مۆدریچ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد و یارییەكەشیان بەو ئەنجامە بردەوە.

بەم بردنەوەیەش یانەی شاهانە بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە بە شێوەیەكی كاتی، یانەی مەدرید دوای تەواو بونی قۆناغی یەكەمی یارییەكانی خولی لا لیگای ئیسپانیا، تەنها 12 گۆڵی لێ تۆماركراوە، كە ئەمە یەكەمین جارە لە مێژوی ئەو یانەیە یارییەكانی قۆناغی یەكەم تەواو بكات و ئەو ژمارە گۆڵە كەمەی لێ تۆماركرابێت.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP