یانەی كوێتی كوێتی هێرشبەرێكی عێراقی گواستەوە

1/4/2020 3:53:00 PM 2347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی كوێتی كوێتی هێرشبەرێكی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ ریزەكانی یانەكەی گواستەوە.

دوای ئەوەی یانە كوێتیەكە هەوڵی بەدەستهێنانی موهەند عەلی دا، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیكردوە پەیوەندی بە یانەی كوێتی كوێتی بكات، بۆیە ئەو یانەیەش دەستی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەڵگرت و راستەوخۆ لەگەڵ عەلا عەباس كەوتە گفتوگۆ.

دواجار یانەی كوێتی لەگەڵ عەلا عەباس رێككەوتن بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بەر یزەكانی یانە كوێتییەكەوە بكات.

پێشتر یانەی كوێتی كوێتی یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی عێراق ئەمجەد عەتوانی بەرەو ریزەكانی یانەكەی گواستەوە و دوای ئەویش موهەند عەلی بردە ریزەكانی یانەكەی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP