ئینتەر میلان یاریزانێكی تۆتنهامی دەوێت

1/4/2020 11:45:00 AM 1158 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی دانیمارك باس لەوە دەكەن كە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەگەڵ یاریزانی یانەی تۆتنهام ئیریكسن رێكەوتن و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە وەك گرێبەستی نوێی یانە ئیتاڵییەكە ئاشكرا بكرێت.

رۆژنامەكای دانیمارك باس لەوە دەكەن كە یانەی ئینتەر میلان لەگەڵ ئیریكسن رێككەوتن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا بەرەو ئیتاڵیا بڕوات و پەیوەندی بە یانەی نێراتزۆرییەوە بكات.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە یانەی ئینتەر میلان بە بەهای 25 میلۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە دەگوازنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆی وەك موچە پێدەدەن.

گرێبەستی ئەو یاریزانە دانیماركیە لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت و گەر لە گواستنەوەی زستانەدا رو لە هیچ یانەیەك نەكات، ئەوا لە كۆتایی وەرز بە بێ بەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات كە خۆی دەیەوێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP