یۆڤانتۆس یەكەمین گرێبەستی ئەنجامدا

1/2/2020 1:45:00 PM 2454 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یۆڤانتۆس دیان كۆلۆسیفسكی یاریزانی ئەتلونتای گواستەوە كە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی پارمای ئیتاڵی دەكرد.

پێگەی فەرمی یانەی یۆڤانتۆس وێنەی ئەو یاریزانەی بڵاوكردەوە كە لە یاریگەی ئەلیانز بەرەبەیانی ئەمرۆ پشكنینی پزیشكی یانەكەی ئەنجامدا و یانەی یۆڤانتۆسیش ئەو یاریزانەی وەك یەكەمین گرێبەستی زستانە ئاشكراكرد.

كۆلۆسیفسكی لە هاوینی رابردودا بە خواستن لە یانەی ئەتلەنتاوە پەیوەندی بە یانەی پارماوە كرد و لە مانگی شەشی ئەمساڵ ماوەی خواستنەكەی كرتایی دێت.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی یۆڤانتۆس بە شێوەیەكی كۆتایی ئەو یاریزانەی بۆ ریزەكانی گواستۆتەوە و 35 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ئەتلەنتا و 9 ملیۆن یۆرۆش وەك پاداشت بۆ یاریزانەكە تەرخان دەكرێت.

گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بۆ ماوەی پێنج ساڵە و موچەی ساڵانەشی لە یان نوێكەی 2.5 ملیۆن یۆرۆیە.

بەشێك لە رۆژنامەكانی ئیتاڵیا باس لەوە دەكەن كە یانەی یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی یانەی پارما رازی بكات دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت پێش كۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەكەی كە شەش مانگی گرێبەستەكەی ماوە لەگەڵ یانەی پارما. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP