ئەنچیلۆتی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدریدی دەوێت

12/31/2019 12:42:00 PM 5157 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرچاوەكانی هەواڵ لە وڵاتی ئینگلتەراوە ئاشكریان كردوە كە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدرید بگوازنەوە.

كارلۆ لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە جەیمس رۆدریگزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەی ئیڤەرتۆن بگوازنەوە لە مێركاتۆی زستانەدا.

پێدەچێت ئەم گواستنەوەیە بە ئاسانی  بۆ ئەنچیلۆتی ئەنجام بدرێت، چونكە زیدان دەیەوێت ئەو یاریزانە لە یانەكەی بەرێبكات و یانەیەكی دیكە بۆخۆی بدۆزێتەوە، ئەنچیلۆتیش بە بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە هێندەی دیكە هێڵی ناوەندی یانەكەی بەهێزتر دەكات.

پێشتر و لەو كاتەی ئەنچیلۆتی لە یانەی ریاڵ مەدرید راهێنەر بو، بە شێوەیەكی سەرەكی پشتە بە تواناكانی ئەو یاریزانە دەبەست و یەكێك بو لە یاریزانە سەرەكییەكانی ئەنچیلۆتی، بەڵام دوای رۆیشتنی ئەو راهێنەرە جەیمس لە ریاڵ جێگەی نەبۆوە و بە ناچاری پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن كرد، دواتر گەڕاییەوە یانەی ریاڵ مەدرید و تا ئێستاش لە لایەن زیدانەوە پشت بە تواناكانی ئەو یاریزانە نابەسترێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP